ئه‌مه‌ی له خواره‌وه ده‌یخوێنیته‌وه به‌شێکه له بیره‌وه‌ریه‌کانی سه‌رده‌می منالیم و بۆ مالپه‌ری
"ته‌وێله " ئاماده‌م کردبوو. هه‌ورامان علی
زمان و پرده‌که‌ی زهلمدوای ئاش به‌تال سوپای به‌عس که هاته‌وه ناوچه ئازاد کراوه‌کان هه‌رچی ته‌پۆلکه‌یه‌کی به‌رزیان ده‌دی یه‌کسه‌ر مۆلگه‌یه‌کی سه‌ربازیان له سه‌ر بنیات ده‌نا ، له چه‌قی ته‌وێله‌دا لای خه‌سته‌خانه‌که باره‌گای سریه بوو، له‌سه‌رده‌گا مۆلگه‌یه‌ک ، له لای ده‌مه‌ره‌سورای چلانه مۆلگه‌یه وه له پشت مالی خۆمان له وه‌راوه‌ر مۆلگه‌یه‌کی تریان بنیات نابوو ، به بیرم دێ یه‌کێک له سه‌ربازه‌کانی مۆلگه‌که‌ی پشت مالی خۆمان ناوی عه‌باس بوو ، کورێکی ره‌شتاله‌ی درێژ بوو ، عه‌باس هه‌موو ماوه‌ی سه‌ربازیه‌که‌ی له ته‌وێله به‌سه‌ر برد ، جارێکیان دایکم و ژنانی گه‌ره‌ک نانیان ده‌کرد ، نانی هه‌ورامی ،عه‌ره‌به‌کان پێیان ده‌وت( خبز ورق) . من و زاهێری مام جمیل و به‌همه‌ن ستار و شاهۆ و سه‌گه‌که‌ی ( بی بی ) له‌به‌رده‌م مۆلگه‌که‌دا له سه‌ربانی مامۆ بله هه‌لماتێنمان ده‌کرد، عه‌باس له مۆلگه سه‌ربازیه‌که‌دا دانیشتبوو جگه‌ره‌ی ئه‌کێشا ، منی بانگ کرد ، داوای لێکردم چه‌ند ( خبز ورق) ی بۆ بهێنم ، چوم بۆ لای ژنه‌کان و به‌دایکمم ووت ، ئه‌ویش دوو موچه نانی دایه‌ده‌ستم و هێنام بۆ سه‌ر بازه‌کان ، عه‌باس زۆر خۆش حال بوو که که‌م که‌م فێری هه‌ورامی بوو بوو، نه‌ک هه‌ر ئه‌و سه‌ربازێکی تریش هه بوو ناوی جومعه بوو له سریه ته‌باغ بوو، ئه‌ویش فێری هه‌ورامی بوو بوو.جارێکیا عه‌باس مۆله‌تی مانگانه‌ی هه‌بو بوو که بچێته‌وه‌و بۆ ماله‌وه ، خێزانه‌که‌ی له ناسریه بوو، له ئه‌سحابه‌سپی سلێمانی دابه‌زیبوو ویستبوی ئازایه‌تی خۆی بنوێنێ به حساب کوردی فێر بووه ،به هه‌ورامی وتبووی گه‌راجی به‌غدا له کوێیه؟ کابرای رێبوار جرتێکی بۆ دادریبوو ! پێی وتبوو ئه‌و زمانه‌ی تۆ فێری بوی، تا پرده‌که‌ی زه‌لم بر ده‌کات! .
ئیشی خوا*
حامد که به هۆرامی به «حه‌مله» ناسراوه، باوکی حاجی سلێمانه قشقه‌ره که ده‌کاته باپیره گه‌وره‌ی بنووسی ئه‌م چه‌ند دێره، پیاوێکی ڕووخۆش و قسه‌خۆش و خۆش که‌یف بوو، جارێکیان حه‌مله نۆره ئاویان ده‌بێت، باخه‌که‌شیان له « قاقولی» بوو که نزیکه‌ی دوو کیلۆمه‌تر و نیوێك له ئاواێێەوە دووره، بەڕێکەوت ئه‌و ڕۆژه هه‌ینی دەبێت ، حه‌مله بەرەبەری نوێژی نیوه‌رۆ به په‌له ده‌ست نوێژ ئه‌گرێت رووه‌و ئاواێێ به نیازی به‌شداری کردن له نوێژی به کۆمه‌لی هه‌ینیدا ده‌که‌وێته رێ، ئه‌وکات نوێژی هه‌ینی له مزگه‌وتی خانه‌قادا کراوە، که ده‌که‌وێته خوارووی ته‌وێله‌وه، هه‌ر له دووره‌وه که حەملە ده‌رده‌که‌وێت، هەموو ئەوانەی کە چاوەڕێی کەسێ چلەم دەکەن، دەستدەکەنە هاوارکردن لە حەملە:
- حه‌مله یانه‌ت ئاوا بوو بوڕانە،چیشت کەرد ملورد بییە، ئانە نای چکو؟ کوره بوو رانه، هه‌ی ویت پیسه‌و ویت...!
حه‌مله: چیشا، چیش بیه‌ن، کاکه ئانا ئامانی.
- کوره خیرا که‌ره دیرا، هه‌ی عه‌مرت نه‌مه‌نو.
حه‌مله: ده‌ی برا، گه‌ر په‌له‌تانه، شمه نماو ویتا که‌ردی، ئانا منیش ئامانی.
- کوره ئانه تو ماچی چیش، به‌بی تو مه‌که‌ریو!
حه‌مله: یانی چیش به‌بی من مه‌کریو، ماموسا ئانه ڕاسا.
- ئه‌ری وه‌ڵڵا کوڕم، به تووه بیمی به چل که‌سی و به‌بی تو مه‌کریو!
حه‌مله: یانی هه‌رمانو خوای کۆتینه ده‌سو من؟
- ئه‌ری وه‌ڵڵا کوڕم هه‌رمانو خوای سه‌رو تو مدرێنه؟
حه‌مله: ئه‌ها، ده‌ی سا وه‌ڵڵایی نمه و شه‌رت بوو ئا هه‌رمانیشه په‌که ده‌و، چونکه خوای هه‌رمانی منش فره په‌که دێنی!
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که هاوینان، زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری خه‌ڵکی خه‌یکی باخداری ده‌بوون و هه‌ر له به‌یانییه‌وه ده‌چوونه نێو باخ، ژماره‌ی نوێژکه‌ران له مزگه‌وته‌کان که‌مده‌بووه‌وه، به‌تایبه‌ت نوێژی نیوه‌ڕوان. ئیتر به‌مجۆره حه‌مله په‌کی نوێژی هه‌ینی ده‌دات و ئه‌و هه‌فته‌یه نوێژی به کۆمه‌ڵ له ته‌وێڵه‌دا ناکرێت.* به‌ره‌خمه‌ت بێت مامۆستا ع. سه‌جادی له یه‌کێ له به‌رگه‌کانی رشته‌ی مرواریدا ئه‌م به‌سه‌رهاته ده‌گێرێته‌وه ، به‌لام نازانم کام به‌رگیه‌تی.
سالانی ناوه‌راستی هه‌فتاکان ئه‌وکاته‌ی رژێمی به‌عس به درندانه‌ترین شێوه که‌وتبویه کوشت‌و کوشتاری خه‌لکی کوردستان ، ناوچه سنوریه‌کان ببوه مه‌لبه‌ندی خۆ حه‌شاردانی ده‌یان تێکۆشه‌ری سیاسی ، ده‌یان سه‌ربازی هه‌لهاتو، ده‌یان خه‌لکی سیڤل که خۆیان له زولم و سته‌می رژێم ده‌پاراست . ته‌وێله یه‌کێک له‌و ناوچه ئازاد کراوانه‌بوو که رژێم ده‌ستی پێی رانه‌ده‌گه‌یشت، به‌و هۆیه‌وه خه‌سته‌خانه‌یه‌کی گه‌وره‌و فرۆشگایه‌کی گه‌وره‌و هه‌روه‌ها به‌شکی زانکۆ سلێمانی بنکه‌یان گواستبویه‌وه بۆ ئه‌و ناوچه‌یه . من ئه‌وکات قوتابی پۆلی یه‌کی سه‌ره‌تایی بووم ، دوای بۆردمانه خوێناویه‌که‌ی شاره‌کانی قه‌لادزێ و هه‌له‌بجه له 24/4 و26/4 داترسی ئه‌وه هه‌بوو رژێم وه‌ک پیشه‌ی درندانه‌ی خۆی ته‌وێله‌ش بۆردومان بکات بۆیه مامۆستاکانمان بریاریان دابوو قتابخانه‌که‌مان له ناودێوه بگوازنه‌وه بۆ ناو باخه‌کان ، پۆله‌که‌ی ئێمه له چه‌می زاوه‌ر بوو، به بیرم دی وانه‌ی ( ئه‌وکێیه ته‌په ته‌پ ئه‌کا کاسه‌و که‌وچکم پر له خۆل ده‌کات) له ئه‌شکه‌وتو کونه ته‌یاره‌کانی چه‌می زاوه‌ر و به‌دیاریکراوی له ئه‌شکه‌ته‌که‌ی پشت " هانه‌ملکشا " فێر کراین! به‌هه‌ر زه‌حمه‌ت و ده‌ردی سه‌ریه‌ک بوو ئه‌و ساله‌مان ته‌واو کرد ، مه خابن ره‌نجی ئێمه‌و مامۆستاکانمان وه‌ک ره‌نج و تێکۆشانی باقی خه‌لکی کوردستان به فیرۆ رۆشت پاش هه‌ره‌س هێنانی ( شۆرش) ئه‌گه‌رچی من له پۆلی یه‌ک ده‌رچوو بووم نمره‌کانیشم باش بوون ، به‌لام سه‌رله نوێ گێرامیانه‌وه بۆ پۆلی یه‌ک! رژێم ئه‌و سالی خوێندنه‌ی بۆ هیچ قوتابخانه‌یه‌ک که له‌ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌لاتی خۆیدا بووبێت به ره‌سمی نه‌ناسی. سالانی ده‌سه‌لاتی به‌عس بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی له‌و سه‌رده‌مه تاریکه‌دا ژیابن گه‌لێک بیره‌وه‌ری تال و جاروبار شیرینی تێدایه!به‌عس وه‌ک قه‌ل چاوی له هاولاتیانی مه‌مله‌که‌ته‌که‌ی خۆی ده‌کرد، ده‌بوو هه‌موومان وه‌ک ئه‌وان بیر بکه‌ینه‌وه، وه‌ک ئه‌وان توره‌بین ، پێبکه‌نین و بگرین . ده‌بو له بۆنه‌کاندا، وه‌ک ره‌وه‌یه‌ک قه‌ل کاتێک که‌سێک فیکه‌یان بۆ ده‌کات و ئه‌مانیش ئه‌قوقێنن بقوقێنن! له هه‌موو بۆنه‌کاندا رێکخراوه حیزبیه‌کانی به‌عس رێپێوانیان سازده‌کرد ، ده‌بوو فه‌رمانگه ده‌وله‌تیه‌کان به‌شداری رێپێوانه‌کان بکه‌ن، هه‌رکه‌سێك ئاماده‌نه‌بوایه خۆی توشی نانبران ده‌کرد، زۆرجار له‌سه‌ر به‌شدارینه‌کردن له‌و رێپێوانانه‌دا مرۆفی ئه‌م وولاته توشی زیندان و ته‌نانه‌ت کوشتنیش ده‌بویه‌وه . بۆیه هه‌موو فه‌رمانگه ده‌وله‌تیه‌کان کۆمه‌لێک لافته‌ی ئاماده‌یان هه‌بوو وه‌ک کارێکی رۆتین له یادو بۆنه‌کاندا هه‌لیان ده‌واسی . له‌پایزی سالی 1977 دا ئه‌نوه‌ر سادات یه‌که‌مین سه‌رکرده‌ی وولاتانی عه‌ره‌بی بوو سه‌ردانی ئیسرائیل بکات و ده‌ست بخاته نێو ده‌ستی سه‌رکرده‌کانی ئه‌و وولاته ، ئه‌م روداوه دنیای عه‌ره‌بی هه‌ژان ، ئه‌گه‌رچی زۆرێک له ولاتانی عه‌ره‌بی ژێر به ژێر په‌یوه‌ندیان به ئیسرائیله‌وه هه‌بوو ، به‌لام بۆ خۆل کردنه چاوی خه‌لکی که‌وتنه هاتو هاوار و‌هێرشی راگه‌یاندن و سه‌کۆنه‌کردنی ئه‌نوه‌ر سادات . له هه‌موو وولاتانی عه‌ره‌بی زیاتر عێراق خۆی ته‌نگاو کردبوو، ئه‌وه‌بوو به‌عسیه‌کان سه‌رتاپای خه‌لکی عێراقیان هێنابووه سه‌ر شه‌قامه‌کان ، هه‌موو فه‌رمانگه ده‌وله‌تیه‌کان ده‌وروبه‌ری خۆیان به لافته‌ی مه‌حکوم کردن رازاندبویه‌وه ، ته‌وێله‌ش یه‌ک دوو فه‌رمانگه‌ی ده‌له‌تی تێدابوو ، له‌وانه پۆست و گه‌یاندن. ئه‌م فه‌رمانگه‌یه ته‌نیا یه‌ک لافته‌ی هه‌بوو که لێی نوسرابوو( خۆشحالین به بۆنه‌ی ئه‌م رۆژه پیرۆزه)یه‌کێک له کارمه‌نده‌کانی پێم وایه کارمه‌ندی پاک که‌ره‌وه بوو ( فه‌راش) که بینیبووی باقی فه‌رمانگه‌کان لافته‌یان هه‌لواسیبوو ئه‌میش وه‌ك هه‌موو جاره‌کانی تر تاکه لافته‌که‌ی فه‌رمانگه‌که‌ی خۆیانی هه‌لواسی بوو! دوای کاره‌ساته‌که‌ی سالی 1975 رژێم وه‌ک درنده‌یه‌کی سه‌رکه‌وتوو که‌وتبووه گیانی خه‌لکی بێده‌ره‌تانی دێهاته‌کانی کوردستان ، له ئه‌نجامی جێبه‌جێ کردنی به‌شێک له رێکه‌وتن نامه شومه‌که‌ی جه‌زائیر جگه له ته‌وێله و بیاره ، باقی دێهاته‌کانی هه‌ورامان ئه‌وانه ده‌که‌وته ناو سنوری ده‌سکردی عێراقه‌وه راگوێزرانه ئۆردوگا زۆره ملێکانی خورمال ، سیروان ، زه‌مه‌قی و هه‌له‌بجه. ژیان و گوزه‌رانی خه‌لکی هه‌ورامان به پله‌ی یه‌که‌م پشت به به‌رو بو‌می باخه‌کان وئاژه‌لداری و که‌مێک کار‌و پیشه‌ی ده‌ستی وه‌ک کلاش و رانک و چۆغه و هه‌ندێک پیشه‌ی ده‌ستی تر . سروشتی ناوچه‌که‌ی ئێمه به‌جۆرێکه له‌گه‌ل باقی خزم و ئاشناکانمان که به‌شێکیان له دێهاته‌کانی کوردستانی خۆرهه‌لات نیشته‌جێن ، سه‌ره‌رای تێپه‌ربونی نزیکه‌ی سه‌د سالێک به‌سه‌ر داتاشینی سنوره ده‌ست کرده‌کاندا که‌چی خزمایه‌تی و هاتوچۆ و په‌یوه‌ندی دۆستانه‌مان هه‌ر وه‌ک خۆی مابوو ، من بۆ خۆم دوو پوری دایکم له دێی زاوه‌ر نیشته جێبوون، نه‌ک هه‌ر ئه‌مه به‌لکو به‌شێکی زۆری باخه‌کانی چه‌می زاوه‌ر بناوانی ئاودێریان له دێی زاوه‌ردا بوو که ده‌که‌وێته سنوری خۆرهه‌لاتی کوردستان ، هه‌روه‌ها به‌شێکی زۆری باخه‌کانی شۆشمێش بناوانی ئاوه‌که‌یان له ناوجه‌رگه‌ی ته‌وێله‌دا بوو که پێیده‌وترێت شاجۆ ، به‌و هۆیه‌وه سه‌ره‌رای توند‌و تیژی و په‌لاماری ساواک و ژاندار میری و سوپای به‌عس باخه‌وانه‌کان له پێناو ئاودێری باخه‌کانیان ناچار بوون هه‌فتانه سنور ببه‌زێنن! به‌بیرم دێت یه‌که‌مین هاوینی دوای داگیرکردنه‌وه‌ی ته‌وێله بوو له لایه‌ن سوپای به‌عسه‌وه ، هاولاتیه‌کی خه‌لکی شۆشمێ به نیازی هه‌لبه‌ستنی ئاوی شاجۆ هاتبوو ئه‌م دیووی سنور به‌و هۆیه‌وه که‌وتبووه به‌ر په‌لاماری ئه‌منه‌کانی به‌عس ، هه‌ر مه‌پرسه ئه‌و رۆژه ئه‌و درندانه چ به‌لایه‌کیان به‌سه‌ر کاک ره‌حمانه سووردا هێنا ،ئه‌گه‌ر هه‌ول و کۆششی مامۆستا یاسین و باقی خه‌لکی تێکۆشه‌ر نه بووایه مه‌علم نه بوو چاره نوسی کاک ره‌حمانیش به‌ده‌ردی هه‌زاران که‌سی تر نه‌چێت و له پێناو ئاودێری باخه‌که‌یدا گیانی له‌ده‌ست بدات!