به‌نازیر بۆتۆ له زۆر رووه‌وه که‌سایه‌تیه‌کی سیاسی دژه شه‌پۆلی باو بوو له ولاته‌که‌ی خۆیدا ،پێش هه‌موو شتێک ئه‌و ژن بوو ، ژن و سیاسه‌ت له ولاتێکدا که ئیسلامی سیاسی به‌شێکی گرنگ له دامه‌زراوه‌کانی ده‌وله‌ت پێک بهێنێت کوجا مه‌رحه‌با ! ئه‌و له‌رێزی ئه‌و ژنه رۆژهه‌لاتیه تاک و ته‌رایانه بوو که تاپۆی شکاند. ( ناقص عقل) بوونی وه‌ک ژنێک له وولاتانی ئیسلامی‌دا خسته ژێر پرسیاره‌وه. ئه‌و توانی بۆ دووجار ببێته سه‌ره‌ک وه‌زیرانی وولاتێکی ئیسلامی، ئه‌وه یه‌که‌مین جار بوو له مێژووی دوروو درێژی وولاتانی ئیسلامی‌دا ژنێک سه‌رکردایه‌تی وولات له ئه‌ستۆ بگرێت. له روی سیاسیه‌وه ئه‌و که‌سایه‌تیه‌کی لیبرال بوو له وولاتێکدا که تاسه‌ر مۆخ نوقمی دواکه‌وتوویی و کۆنه پارێزی و کۆنه‌په‌رستیی بووه، له رووی مه‌زهه‌بییه‌وه ئه‌و شیعه بوو له‌کاتێکدا زۆربه‌ی دانێشتوانی پاکستان سوننه مه‌زهه‌بن ، له‌مانه‌ش گرنگتر ئه‌و له هه‌لمه‌تی هه‌لبژاردنه‌کانی چه‌ند رۆژی رابردووی ئه‌و وولاته‌دا به ئاشکرا دژایه‌تی خۆی بۆ (قوتابخانه) ئاینیه‌کان راگه‌یاند بوو..... هه‌ر بۆیه هه‌ولی ترۆر کردنی کارێکی نه‌ک هه‌ر چاوه‌روان کراو بوو،به‌لکه دواش که‌وت ! خودی بۆتۆ له هه‌موان باشتر ئه‌م راستیه‌ی ده‌زانی .ئه‌و له دواین دیداریدا له‌گه‌ل حامید که‌ره‌زای سه‌رۆکی ئه‌فغانستان رایگه‌یاند ئاماده‌یه له پێناو روبه‌روبونه‌وه‌ی تیرۆریسته‌کاندا گیانی خۆیشی پێشکه‌ش بکات.
ئه‌وشته‌ی له پاکستان پێیده‌وترێ (قوتابخانه‌ی ) ئاینی له راستیدا شتێک نیه جگه له کارخانه‌ی دروستکردنی تیرۆر و شتنه‌وه‌ی مێشکی ئه‌و منداله داماوانه‌ی که هه‌ژاری و نه‌داری خێزانه‌کانیان پالیان پێوه‌ده‌نی بۆ نێو ئه‌و زه‌لکاوه‌ی که به تیرۆریزمی نێوده‌ولاتی ناوبانگی ده‌رکردووه . تالیبانی ئه‌فغانستان و تالیبانی پاکستان و زۆرێک له رێکخراوه ترۆریستیه‌کانی کشمێر له‌م زۆنگاوه‌دا سه‌ریان ده‌رهێنا و ده‌هێنن.
پاکستان وه‌ک وولات خۆی یه‌کێکی تره له قوربانیه‌کانی جانگی سارد، خودی ئه‌وه‌ی پێیده‌وترێ (قوتابخانه‌ی ) ئاینی یه‌کێک بون له ئامرازه‌کانی ئه‌و جه‌نگه‌و یه‌کێک له کارته‌کانی گوشاری خۆر ئاوا بۆ سه‌ر رۆژهه‌لات. با که‌مێک بگه‌رێینه‌وه دواوه ،له ده‌یه‌ی حافتاکانی سه‌ده‌ی رابردوودا له دوای شکستی ئه‌مه‌ریكا له ڤێتنام و داگیرکردنی ئه‌فگانستان له لایه‌ن هێزه‌کانی یه‌کێتی سۆڤیه‌تی جارانه‌وه ، نه‌خشه‌دارێژه‌رانی سی ئای ئه‌ی و پنتاگۆن بریاری دروستکردنی پشتێنه‌ی (سه‌وزی)ان دا به ده‌وری یه‌کێتی سۆڤیه‌تی جاراندا ،پشتێنه‌ی سه‌وز یانی رێکخستنی هێزو ره‌ته ئاینیه‌کان به‌تایبه‌ت ئیسلامیه‌کانی رۆژهه‌لاتی ناوه‌راست له دژی هێزه چه‌په‌کانی ئه‌و کات ، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته کوده‌تاکه‌ی جه‌نه‌راڵ محه‌مه‌د زیا ئه‌لهه‌ق، له پاکستان هه‌نگاوێک بوو له‌م راسایه‌دا .هنری کیسه‌نجه‌ر که ئه‌و کات وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا بوو رۆلی سه‌ره‌کی له‌م نه‌خشه‌یه‌دا گێرا ، قوتابخانه ئایننیه‌کان ته‌نیا گۆشه‌یه‌ک ئه‌م سیاسه‌ته بوون ،که پاره‌و پولی ئه‌م بنکه ئاینیانه له لایه‌ن شێخه‌کانی خلیج به‌تایبه‌تی عه‌روبستانی سعودیه‌وه دابین ده‌کرا، هه‌ر ئه‌و قوتانخانانه‌ی ئه‌مرۆ ده‌زگی هه‌والگری ده‌وله‌ته رۆژئاواییه‌کان به‌تایبه‌تی ئه‌مه‌ریکا جه‌خت له‌سه‌ر داخستنیان ده‌که‌ن وه‌ک هه‌نگاوێک له روبه‌رو بونه‌وه‌ی ترۆر له ناوچه‌که‌دا .
به جیا له‌مانه زۆر هۆکار هه‌ن که یارمه‌تی ئیسلامی سیاسیان دا له‌و وولاته گه‌شه بکات ،هه‌ژاری و نه‌داری سیمای به‌رجه‌سته‌ی خه‌لکی پاکستانه ، ئه‌گه‌رچی له زۆرێک له هه‌رێمه‌کانی ئه‌و وولاته‌دا دام‌و ده‌زگایی ئامار نیه تا ئاماری هه‌ژاری به ژماره دیاری بکه‌ین ،به‌م حاله‌شه‌وه نزیکه‌ی 50% هێزی کاری ئه‌و وولاته به‌تایبه‌ت له ناوچه‌ی وه‌زیرستان بێکارن. له‌ورێژه‌یه‌ش زیاتر بێ‌کاری را‌زین( بطالة مقنعة) ،له‌زۆرێک له هه‌رێمه‌کانی پاکستان له 70% دانیشتوان نه‌خوێنده‌وارن. نه‌خوێنده‌وار له دنیای ئه‌مرۆدا ئه‌وانه‌ن له کۆمپیوته‌ر نازانن نه‌خوێنده‌واری له پاکستان‌دا ئه‌وانه‌ن ناتوانن ناوی خۆیان بنوسن . ئه‌وه به‌جیا له‌وه‌ی که خودی پاکستان له سه‌ر بناغه‌ی ئیسلام بوونی دانیشتوانه‌که‌ی له هندستانی دایک جیابویه‌وه ئه‌وکات به پشتیوانی رۆژ ئاوا دان به سه‌ربه‌خۆی بوونیدا نرا. به هه‌رحال پاکستان گیرۆده‌ی رژێمێکی سیاسی دکتاتۆرو ئۆپۆزسیۆنێکی تاسه‌ر مۆخ دواکه‌وتووه هه‌ر ئه‌مه‌ش سه‌رچاوه‌ی نه‌هامه‌تی و به‌تبه‌ختی خه‌لکه‌که‌یه‌تی .
تیرۆر کردنی بۆتۆ به‌م شێوازه درندانه‌یه هه‌نگاوی یه‌که‌می ده‌ستپێکردنی جه‌نگی ناو خۆی ئه‌و وولاته‌یه ، جه‌نگێک که ته‌رو وشک پێکه‌وه ده‌سوتێنێت و کاره‌ساتی گه‌وره‌ی به شوێنه‌وه‌یه . به تایبه‌ت پاکستان وولاتێکه خاوه‌نی بۆمبی ئه‌تۆمییه ، له حالێک‌دا هه‌مووان ئه‌و راستیه ده‌زانین که تیرۆریسته ئیسلامیه‌کا‌ن چه‌نده په‌رۆشی به ده‌ست هێنانی ئه‌و چه‌که کوشندانه‌ن و هیچ سلیش له به‌کارهێنانیان ناکه‌نه‌وه له به‌رامبه‌ر نه‌یاره‌کانیاندا، هه‌ر ئه‌مه‌ش له پشت ئیدانه‌کردنی به‌ر فراوانی جیهانی تیرۆری بۆتۆوه‌یه له سه‌ر ئاستی جیهاندا . دواشت که ده‌بێت بوترێت ئه‌وه‌یه که ئه‌گه‌ر چی تیرۆریستان توانیان بۆتۆ له روی فیزیکیه‌وه له ناو به‌رن، به‌لام زه‌حمه‌ته بتوانن ئه‌و کۆنه په‌رستیه سیاسیه‌ی درێژه پێبده‌ن و به‌ر به ره‌تی هه‌ولدان بۆ گۆرینی سیسته‌می سیاسی ئه‌و وولاته بگرن.