نه‌ك هه‌ر ئه‌مه به‌لكه عمرۆ مو‌سا وه‌ك سكتێری كۆمكاری وولاتانی عه‌ره‌بی له‌سه‌ر سن‌و ر به‌زاندنی توركیا به‌سوكی نیگه‌رانی خۆی ده‌ربری . له سه‌ر ئاستی ناوخۆ هه‌لوێستی لایه‌نه عراقیه‌کان به‌راستی شه‌رماوه‌ر بوو، ئه‌وانه‌ی رۆژ تا ئێواره سوێند به یه‌کپارچه‌یی و سه‌روه‌ری خاکی عێراق ده‌خۆن كه‌چی له‌سه‌ر ئه‌م روداوه جگه‌له پرته‌و بۆلهیهکی بێ‌مانا هیچ ههلوستێکی سیاسی جدیان نیشان نه‌دا . پارتی و یه‌كێتی چه‌ندین جار رایانگه‌یاندووه كه ئه‌وان ئۆپۆزسیۆن نین و به‌شێكن له حكومه‌ته‌كه‌ی مالكی ، كه‌چی حكومه‌ته‌كه‌ی مالكی هه‌لوێستی له هه‌لوێستی عمر مو‌سا خراپتر بوو! به‌هه‌رحال به‌له‌به‌رچاو گرتنی ماهیه‌تی سیاسی ئه‌م هێزانه هه‌ركه‌سێك چاوه‌رێی هه‌لوێستێكی له وه زیاتر بوبێت حه‌تمه‌ن خوێندنه‌وه‌یه‌كی هه‌له‌ی بۆ روداوه‌كان هه‌بووه، ئاخر ئه‌وان وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌نگیان له دارا دۆزیبێته‌وه خوا خوای ئه‌وه‌یانه هێزێك ، ده‌وله‌تێك گوشار بۆ پارتی و یه‌كێتی بهێنیت و ئه‌وانیش به پشتیوانی ئه‌و گوشارانه خه‌ریكی سات‌و سه‌ودای سیاسی خۆیان بن لهگهلیانداو بتوانن له بردنی سه‌همی زیاتر بۆ خۆیان كهشو هه‌واكه به‌قازانجی خۆیان بشكێننه‌وه.
راستیه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه له عێراقی تازه‌دا هاوپه‌یمانه‌كانی پارتی و یه‌كێتی هیچكات بروایان به هاولاتی بونی خه‌لكی كوردستان نه‌بووه نیه، له‌و كاتانه‌دا كه خاكی كوردستان ده‌كه‌وێته به‌ر په‌لاماری ده‌وله‌تانی دراوسێ ئه‌وان بیریان ده‌چێت یان راستیه‌كه‌ی بیری خۆیانی ده‌به‌نه‌وه كه ئه‌وه ده‌ستدرێژیه بۆ سه‌ر سه‌روه‌ری عێراق وه‌ك ده‌وله‌تێك له روی سیاسی و یاساییه‌وه ده‌بێت و ئه‌ركیانه وه‌ده‌نگ بێن. ئه‌م روداوانه چیرۆكی گێله پیاوی نوسه‌ری به‌ناوبانگی تورك عه‌زیز نه‌سینی نم بیر ده‌خاته‌وه، له گێله پیاودا كاره‌كته‌ری سه‌ره‌كی رۆمانه‌كه‌ی عه‌زیز نه‌سین بۆ دانه‌وه‌ی قه‌رزی بابی وه‌ك كه‌سێكی یاسایی زیندووه و خاوه‌ن قه‌رزه‌كان به‌رۆكی ده‌گرن راكێشی ده‌كه‌نه به‌رده‌م دادگا . كه‌چی بۆ وه‌گرتنی میرات ئه‌و له باری قانونیه‌وه كه‌سێكی مردووه! ئاخر ئه‌گه‌ر قه‌ندیل و باقی ئه‌و ناوچانه‌ی كه‌وتونه‌ته به‌ر هێرشی درندانه‌ی سوپایی توركیا خاكی ( عێراقه) ئه‌وا كار‌و كرده‌وه‌كانی سوپایی توركیا پێشێل كردنێكی ئاشكرایی سنوری نێو ده‌وله‌تیه و ئاسایی ترین كاردانه‌وه‌ی حكومه‌تی عێراق به‌رپه‌رچدانه‌وه‌یه‌تی ، بۆ ئهمهیكاش وه‌ك ده‌وله‌تی داگیركه‌ری عێراق كه به‌پێیی یاسا نێو ده‌وله‌تیه‌كان ئاسایش و ئارامی ناوچه‌كه له ئه‌ستۆیه‌تی و ده‌بێت ده‌ست به‌جێ وه‌لام بداته‌وه. ئه‌م روداوانه به‌رۆشنی نیشانی ده‌ده‌ن كه هێشتا وزعی خه‌لكی كوردستان و ماف و ئازادیه‌كانیان له عێراقی تازه‌دا به نارۆشنی ماوه‌ته‌وه و هه‌موو ئه‌و قسانه‌ش له‌سه‌ر رێكه‌وتن و هاوپه‌یمانێتی پارتی و یه‌كێتی له‌گه‌ل هێزو لایه‌نه سیاسیه‌كانی تردا جگه له وههم و خۆشخه‌یالی ناتوانێت شتێكی تر بێت.هێرشی درندانه‌ی سوپایی توركیا له حاله‌تی درێژه‌كێشانیدا ریزبه‌ندیه‌كی سیاسی نوێ هێزه‌كان له عێراقدا ده‌خولقێنێت كه به توندی دژی به‌رژه‌وه‌ندی خه‌لكی كوردستانه و هاوسه‌نگی هێز به قازانجی دوژمنانی ده‌گۆرێت. هه‌ربۆیه ده‌بێت به توند ترین شێوه وه‌لام بدرێته‌وه، هه‌رجۆره كه‌م ته‌رخه‌می و خه‌مساردیه‌ك له‌لایه‌ن خه‌لكی كوردستان و هێزه سیاسیه‌كانیه‌وه ده‌بێته مایه‌ی كاره‌ساتی گه‌وره و رێگه خۆش ده‌كات بۆ له‌ده‌ست دانی هه‌رچی زیاتری ده‌سكه‌وته‌كانی خه‌لكی كوردستان كه به خه‌بات و تێكۆشانی خوێناوی چه‌ندین ده‌یه به‌ده‌ست هاتوون.