حوشتر و قاپ قاپ، سعودیه و ڤالانتین ! هه‌ورامان علی خۆشه‌ویستی و هاورێیه‌تی یه‌کێك له ئاکار‌و ره‌وشته به‌رزه‌کانی مرۆڤه، ژیان بێخۆشه‌ویستی گۆرستانێکی خامۆشه، مرۆیه‌ك دوربێت له خۆشه‌ویستی و خۆشویستن بێگومان له رووی ده‌رونیه‌وه به مرۆڤێکی نه‌خۆش ده‌ژمێردرێت. ئه‌و کۆمه‌لگایانه‌ی ئیسلام تێیاندا بالاده‌سته و توشی ڤایرۆسی وه‌هابی هاتون ، نوقمی رق و کینه‌و ره‌تکردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر هاتون ، مرۆڤ کوشتن ، توندوتیژی ، بێرێزی و سوك ته‌ماشاکردنی ژیان و مافه بنه‌ره‌تیه‌کانی مرۆڤ له سیما سه‌ره‌کیه‌کانی ئه‌و کۆمه‌لگایانه‌یه...مرۆ له‌و کۆمه‌لگایانه‌دا که کۆمه‌لگایه‌کی مردو په‌رستن، بۆ مردن ده‌ژین نه‌ك بۆ ژیان. ئه‌وه رێکه‌و‌ت نیه که کۆمه‌لگا ئیسلامیه‌کان بونه‌ته گه‌وره‌ترین به‌رهه‌م هێنه‌ری و هه‌نارده ده‌ره‌وه‌ی مرۆڤی تیرۆریست و مرۆڤ کوژ! ئه‌وه به‌رهه‌می ئه‌و کولتور و ئایدیا و بیرکردنه‌وه نه‌خۆشه‌یه که پێیان وایه ئه‌وان راستی ره‌هایان لایه‌و باقی مرۆڤایه‌تی له نه‌زانی و نه‌فامیدا نوقم بون! ئه‌وانێك که له‌سه‌ر پاشماوه‌ی داهێنانه‌کانی ئه‌و ( نه‌فام و نه‌زانانه ) ده‌ژین.






